باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: بەھۆی ھێرشە مووشەکیەکانەوە زیانی ماددی ھەبوە و چەند کەسێکی سڤیل بریندار بوون
  2020-12-21       497       
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، ھێرشە مووشەکیەکانی سەر باڵیۆزخانەکەیان پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆسەر سەروەری و حکومەتی عێراق.

ئاوێنە: لە راگەیەنداوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، بەھۆی ھێرشە مووشەکیەکانەوە زیانی ماددی بە باڵیۆزخانەکە کەوتووە و چەند کەسێکی سڤیل لە نزیک باڵیۆزخانە بریندار بوون.ئەم جۆرە ھێرشانە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆ سەر سەروەری و حکومەتی عێراق.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رێگری بکەن لەو جۆرە ھێرشانە و ئەنجامدەرانی ھێرشەکان بدۆزنەوە و سزایان بدەن.

شەوی رابردوو 20/12/2020، جارێکی دیکە لە رێگەی موشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگری باڵیۆزخانە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە و بێجگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیش لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×