کورتەیەک لەبابەت سەرچۆپی‌و سەرچۆپیکێش لەهەڵپەڕینی کوردەواریدا
  2021-01-01     
ئا: شاهین کەریمی

هەڵپەڕکێی کوردی یەکێکە لە هێما هەرەبەرز و ناوازەکانی نەریت و کولتوور و کەلەپووری نەتەوەی کورد. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی هەڵپەڕکێ، سەرچۆپی و سەرچۆپیکێشە. 

سەرچۆپی بریتییە لە یەک یان دوو دەسڕە کە بە دەستی ڕاستی سەرچۆپیکێشەوەیە و بە جووڵاندن و ڕاوەشاندنی سەرکردایەتی ڕیزی هەڵپەڕکێ دەکات.

سەرچۆپیکێش پێشڕەو و ڕیوەبەری ڕێزی هەڵپەڕکێیە. جووڵەی لە هەموو ڕیزەکە زیاترە و گوڕوتین بە هەڵپەڕکێکە دەبەخشێت. ڕیتم، بەزم و ئاراستەی هەڵپەڕینەکە لە ڕیگەی گۆرانی بێژ، مۆسیقا و سەرچۆپیکێشەوە دیاری دکەرێت.

سەرچۆپی و سەرچۆپیکێش زۆر جار کەوتوونەتە بەر پێداهەڵگوتن و تاریفی گۆرانی بێژ. بۆ وێنە گۆرانی بێژ دەڵێت: سەرچۆپی کێش بەو چۆپییەی بە دەستەوە، واتە هێندە جێگەی ڕێز و نرخ بووە کە سوێندنیان پێخواردووە.

هەڵپەڕکێ هەمیشە لای سەرچۆپی گەرمتر و بە گوڕوتین‌ترە، بۆیە جێگەی سەرنجی خەڵک و کامێرایە. زۆربەی خەڵک کە دەیانهەوێ دەست بەهەڵپەڕین بکەن و بێنە ناو ڕیزەکەوە، لەلای سەرچۆپییەوە دەست پێدەکەن و دێنە بەینی دوو کەسەوە. بەڵام زۆر بە کەمی سەرچۆپی لە دەست سەرچۆپیکێش وەردەگرن، مەگەر پێش ئەوەی ڕوخسەتی لێوەربگرن. بەتایبەت ئەگەر سەرچۆپیکێش بەتەمەن‌تر بێت یان هەڵپەڕینەکەی جوان و سەرنجڕاکێش بێت، کەم کەس خۆی لە قەرەی ئەوە دەدات کە داوای سەرچۆپی بکات.

هەندێ جار، سەرچۆپیکێش وەک ڕێز و خوڵکی کەسانی‌تر بۆ هەڵپەڕکێ، سەرچۆپییەکە پێشکەش بە ناسیاو و دۆست و هاوڕێی خۆی دەکات، بۆیە ڕەتکردنەوەی سەرچۆپی ناخۆش و تۆزیک بێڕێزییە.

خانمانی سەرچۆپیکێش جوانی و ڕازاندنەوەیەکی تایبەت دەدەن بە هەڵپەڕکێ. هەندێ جار لە جیاتی پەڕۆی سەرچۆپی، لفکی کراسەکەیان دەکەنە سەرچۆپی و دەیجووڵێنن.

لە هەڵپەڕینی گەڕیانی سنەییدا، سەرچۆپیکێش زۆر جار لە ڕیزی هەڵپەڕکێ جیا دەبێتەوە و هاوتەرازی کەسی دووهەم، بە دوو دەسرە هەڵدەپەڕێ و لەم کاتەدا جووڵە و گوڕوتینی سەرچۆپیکێش زیاتر و هارموونی‌ترە.

لە هەڵپەڕکێ زەماوەند و شاییدا، کاتێک بووک و زاوا دێنە ناو ڕیزی هەڵپەڕێکێ، سەرچۆپیکێش دەبێت بە ئەسپایی و لەسەرخۆ هەڵپەڕێت و هەستان و دابەزینی زۆر لە ڕیزەکەدا نەبێت. 
زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×