ژیاری گول، هاوسەرەکەی دەلاوێنێتەوە
  2021-01-11     

ئا: ئاوێنە

 

ژیاری گول، رۆژنامەنوسی بەتوانای کورد، کە لە"بی بی سی" کار دەکات، دوێنێ هاوسەرەکەی بەنەخۆشی شێرپەنجە کۆچیدوایی کرد، ئەو لەلاواندنەوەی هاوسەرەکەیدا دەڵێت: 

 

"هاوسەرەکەم سارا ئیتر نەخۆش نییە، پێویستی بەچارەسەری کیمیاویی‌و دەرمانی ئارامکەرەوەی بەهێزیش نییە، دڵە جوانەکەی پاش ٢٨ مانگ ململانێ لەگەڵ شێرپەنجەی خوێن کاتژمێر ٧:١٥ خولەک بەکاتی لەندەن لەلێدان کەوت. تەواوی شەو لەپاڵیا بوم‌و دەمزانی ئامادەی سەفەر کردنە، بەڵام بەوپەڕی بێدەسەڵاتی‌و بێ تواناییەوە لەرۆشتنیم دەڕوانی، بەسارام وت "خۆشم دەوێی". پێموت زۆرێک لەهاوڕێکانی لەکڵێسا، پەرستگاو مزگەوتەکان لەرۆماو بۆمبیاوە بگرە تا بۆگۆتا، ئەستەنبول‌و سنە دوعا دەکەن. بەوم وت تەنانەت ئەو هاوڕێیانەشی کە باوەڕیان بەخودا نییە دەڵێن لەبەر تۆ نزاو پاڕانەوە تاقیدەکەنەوە. لەوەڵامدا دەستی توند گوشیم‌و دەنگی هەناسەی بەرزتر بۆوە.
سارا کاترین گرو ٤٥ ساڵە بو، ٨ ساڵ لەمەوبەر یەکترمان ناسی‌و هاوسەرگیریمان کرد، دیبلۆماتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بو، بەلام داکۆکیکاری گروپەکانی مافی مرۆڤی ئێرانی بو. سارا بەحەوت زمان قسەی دەکرد، لەوانە فارسی، تورکی، ئیتالی، ئیسپانی، هەوڵی ئەدا زمانی کوردیش فێر بێت. بەڵام لەهەمو ئەوانەش گرنگتر هاوسەرو دایک بو. دو شەو لەمەوبەر کە ماڵەوەم جێهێشت، کچە ٥ ساڵانەکەم لێی پرسیم "بابە ماما کەی دێتەوە بۆ ماڵ؟" هیچ وەڵامێکم پێنەبو بۆی، ئێستا دەبێت پێیبڵێم کە "ماما هیچ کاتێک ناگەڕێتەوە".
سەفەرت خۆش ئازیزم

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×