رەغد سەدام حسێن بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستێک دروستدەکات
  2021-02-13       2564       

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و لایەنەکان بەچڕی خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە دەکەن، ماڵپەڕێکی هەواڵیش بڵاویکردەوە، رەغد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعس بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەکات.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی "المشرق نيوز" لەهەواڵێکدا بڵاویکردوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیان کە لەسەرچاوەی فەرمییەوە دەستیانکەوتووە، ئەو لیستەی رەغد سەدام حسێن، کچی سەرۆکی پێشوی رژێمی بەعس لەعێڕاق دروستی دەکات، لەسێ پارێزگا کە ئەوانیش (موسڵ، سەڵاحەدین و ئەنبار)ن بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیستەکە لە 26 کاندید پێکهاتووە کەزۆرینەی کاندیدەکان سەرکردە ناسراوەکانی رژێمی بەعسن و لەو رێگەیەوە دەخوازن بگەڕێنەوە سەر شانۆی سیاسی.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 27ی ئەم مانگەی وەک دواین وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی پارت و دروستکردنی هاوپەیمانییەتی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دیاریکردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×