گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردەوە
  2021-02-15       401       

وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێكردوەتەوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، محەمەد حەسەن زیبەخش وتەبێژی رێكخراوی فڕۆكەوانی ئێران ڕایگەیاندووە: لەگەڵ پابەندبون بە رێنمایە تەندروستیەكان گەشتی ئاسمانی نێوان ئێران و عێراق لەسەرتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێكردوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: كۆمپانیەكانی فڕۆكەوانی ئێرانیش دەتوانن رەزامەندی پێویست وەرگرن و بەپێی رێكارە یاساییەكان دەستبكەنەوە بەگەشتكردنی ئاسمانی لەنێوان عێراق و ئێران.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×