هەڤاڵ ئەبوبەكر: بۆ یەكەمجار سلێمانی لە وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا لەسەر ئاستی هەرێم بو بە یەكەم
  2021-02-18       699       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد، بۆ یەكەمجار لە 30 ساڵی رابردودا، لە ژمارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا، سلێمانی بۆتە یەكەم و بەقسەی ئەو لە ماوەی یەک ساڵی رابردودا بڕی یەك ملیارو و 47 ملیۆن دۆلار لەڕێی 34 پڕۆژەوە لەسنوری پارێزگاکەدا خراوەتەگەڕ.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"سلێمانی؛ بۆ یەکەمجار لە ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا؛ دەبێتە یەکەم."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەنێوان ساڵی ۲٠۲٠و سەرەتای ۲٠۲۱دا، بەهەوڵی مکوڕانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کورستان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و شارەوانییەکانی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی تر لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و بەدەستپێشخەریی و بەشداریی کەرتی تایبەتی نیشتمانیی و وەبەرهێن و سەرمایەگوزارە نیشتمانییەکان؛ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا بڕی ملیارێک و چل و حەوت ملیۆن دۆلار لەڕێی سی و چوار پڕۆژەوە لەسنوری پارێزگاکەدا خراوەتە گەڕ."

وتوشیەتی"بەم بڕە بۆ یەکەمجارە لە 30 ساڵی ڕابردودا دەگاتە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان."

 

‏‎سلێمانی؛ بۆ یەکەمجار لە ژمارەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریدا؛ دەبێتە یەکەم، لەنێوان ساڵی ۲٠۲٠و سەرەتای...

Posted by Dr.Haval Abubaker on Thursday, February 18, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×