لێکۆڵینەوەیەک لەسەر داستانی (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی، چاپ و بڵاو دەبێتەوە
  2021-03-04     
(گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا، مەم و زین بە نموونە) لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبییە لەسەر میتۆدی شیکاری، پراکتیکی، بەراوردکاری ئەنجامدراوە، کە باسی هەر بەشێک دەکرێت لە ڕووی تیۆری بەهەمان شێوەش لەڕووی پراکتیکیش شڕۆڤە و شیکار دەکرێت. ئەمە بۆ لێکدانەوەی بەرهەمی شیعری داستانی و شیعری شانۆیش بە هەمان میتۆد دەخرێتە بەر نووکی قەڵەم و خاڵە هاوبەش و جیاوازییەکانیان دەستنیشان دەکرێت.
گرنگی هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە (گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا، مەم و زین بە نموونە) دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی، کە ئەمانیش بریتین لە:
یەکەم/ گرنگی گێڕانەوە، کە هەمیشە خۆی دەخزێنێتە ناو زۆربەی بەرهەمە ئەدەبییەکان.
دووەم/ بەراوردی دوو جۆر ڕەگەزی ئەدەبیی دەکات کە یەکێکیان داستانە و بۆ سەردەمی کۆن دەگەڕێتەوە، ئەویتریشیان بۆ سەردەمی نوێ دەگەڕێتەوە کە شانۆیە و بەراوردکردنیان ئەرکێکی ئەدەبییە بۆ ناسینەوەی دەقەکانیان.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت: ( بنیادی گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا، توخمەکانی گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا، هونەرەکانی گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا) وە هەربەشێک چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرێت، کە لایەنی تیۆری و پراکتیکی ڕەگەزەکان دەکرێت و بەراورد دەکرێن. نووسەر لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە کۆتایی کتێبەکە دەمانگەیەنێتە ئەنجامێک و بۆ لێکۆڵینەوەکە سوود لە چەندین سەرچاوەی کوردی و عەرەبی و فارسی وەرگیراوە بۆ سەلماندن و شیکردنەوەی بابەتەکان.
باسکردن و لێکۆڵینەوە لەبەرهەمە فۆلکلۆرییە کوردییەکانی وەک داستانی (مەمی ئالان)، لە زمانی ڕۆژهەڵاتناسێکی وەک (ئۆسکارمان) بۆمان کۆکراوەتەوە، کە سامانێکی نەتەوەیی گەورەیە. ئاشکرایە هەموو گەل و نەتەوەیەک شانازی بە داستانە فۆلکلۆرییەکانی خۆیانەوە دەکەن، بەمەبەستی ئاراستنی دابونەریت و سامانیی ئەدەبیی نەتەوەیی بۆ نەوەکانی داهاتوو، تا بە چاوی ڕێز و شکۆوە بڕواننە داستان و شانۆ فۆلکلۆرییەکانیان.
کتێبی (گێڕانەوە لە داستان و شانۆدا، مەم و زین بە نموونە) لە نووسینی (هاوکار جەمیل)ە و (ئیحسان محەمەد) پێداچوونەوە زمانەوانی و خاڵبەندی بۆکردووە و (سیروان مەحموود) دیزایینی ناوەوە و ( زاگرۆس ڕۆژهەڵاتی) دیزایینی بەگی بۆ کردووە. ناوەندی ڕۆشنبیری مەم و زین بە تیراژی (٥٠٠) دانە چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×