عەلی حەمەساڵح: یاسای بودجە كێشەی موچە چارەسەر ناكات
  2021-04-01       530       

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە ئەو رێككەوتنەی نێوان هەرێم و عێراق كە لە بودجەدا پەسەندكراوە، كێشەی موچە چارەسەر ناكات كە بەقسەی ئەو، دەبێت بەپێی یاساكە ھەرێم نزیکەی ھەمان ئەو بڕە پارەیە كە لە بەغداوە بۆی دێت بداتە عێراق.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە ھەمو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر ڕێککەوتنە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە ئەوە نییە کێشەی موچەی چارەبکات ."

وتوشیەتی"ڕەوا نییە ھاوڵاتی چاوەڕێ بکات بە پشتبەستن بەم یاسایە پاشەکەوت نامێنێ! بەدڵنیایی ئەم یاسای بودجە پاشەکەوتی موچە لا نابات. ئەمە ئەو ڕێککەوتنە نەبو خەڵک ئومێدی پێی ھەبو، سەرکەوتنێکی گەورەش نییە، ھەموان خۆیان دەکەن بە خاوەنی."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە "خاڵی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کارتێکی یاسایی لەدەست ھەرێمە کە بۆی ھەیە نەوت بفرۆشێت، نەک پارە بێت بۆ موچەو پاشەکەوت لابدات."
جەختیشی كردۆتەوە كە "ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی دەستناکەوێت شایەنی باس بێت و پاشەکەوت لاببتات."

وتوشیەتی"دەبێت ھەرێم نزیکەی ھەمان بڕ بداتە عێراق، بەمەش ھەرێم ھیچ بڕە پارەیەکی ئەوتۆی بۆ نایەت."

 

ڕاستیەکان لەبارەی بودجەی عێراقەو پشکی کورد.. لە ھەموو کەس زیاتر پشتیوانی ڕێککەوتن بوین لەگەڵ عێراق و ڕێگای دروستیش ھەر...

Posted by Ali Hama Saleh Taha on Thursday, April 1, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×