محەمەد حەكیم، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگەیاند،
وێڕای ئەوەی كۆمەڵ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی هیوا بەڵام
نوێنەری فراكسیۆنی هیوا پێی راگەیاندون كە زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانییەكە
ساز نییه. دەشڵێت"هاوپه‌یمانی بڕیارێكى سیاسییه‌و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و كۆبونه‌وه‌ى
په‌رله‌مانى دروستى ناكات."
ئاوێنە: محەمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ
پێنجشەممە لەڕونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەوڵەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی هیوا، دوای
دو كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری فراكسیۆنی هاوپەیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
كە لە یەكێكیان نوێنەری یەكگرتویش ئامادەی بوە، كۆمەڵی دادگەری ئامادەیی خۆی بۆ
دروستكردنی هاوپەیمانی هیوا راگەیاندوە، بەڵام "رۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى
فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌كه، به كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند،
كه زه‌مینه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ساز نییه‌و هۆكاره‌كانیش لاى به‌ڕێزیانن
و ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن."
محەمەد حەكیم
جەختی كردۆتەوە كە "هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م
ڕاستیانه هه‌وڵێكى نه‌زۆكى چه‌واشه‌كارانه‌یه بۆ له‌كه‌داركردنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى."
دەقی رونكردنەوەكە...
هاوپه‌یمانی بڕیارێكى سیاسییه‌و جموجۆڵى ڕۆژنامه‌وانى و كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى
دروستى ناكات
سه‌باره‌ت به
دروستكردنى هاوپه‌یمانى هیوا، لێره‌و له‌وێ، بۆ مه‌رامى خودى و لێدان له كۆمه‌ڵى
دادگه‌رى، قسه ده‌كرێت، به‌ڵام ڕاست و دروستى ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دایه كە:
كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له كۆبونه‌وه‌كانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى باڵا و كۆبونه‌وه‌ى
گشتى، له (11/4/2021)، بڕیاریدا كه ئاماده‌یى خۆى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى هیوا
ده‌ربڕێت و لیژنه‌یه‌كیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رپشك كرد، لیژنه‌كه له ڕۆژى
(12/4/2021) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوێنه‌رى دیاریكراوى فراكسیۆنى هیوا له ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه كۆبویه‌وه
به‌ڕونى هه‌ڵوێستى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵیان پێ ڕاگه‌یاندن، كه ئاماده‌یه بۆ
دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، ڕۆژى دواتر كۆبونه‌وه‌یه‌كى تر كرا، كه نوێنه‌رى
یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ به‌شداربون و كۆمه‌ڵ له‌وێش هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاندبو كه
ئاماده‌ى هاوپه‌یمانین و لاریان نیه له بازنه‌ى هه‌ڵه‌بجه پاڵێوراوى هه‌ردولا كۆمه‌ڵ
و یه‌كگرتوش هه‌بن، ڕۆژى (15/4/2021) به‌ڕێز نوێنه‌رى فراكسیۆنى هیوا بۆ گفتوگۆكانى
دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه، به كۆمه‌ڵى ڕاگه‌یاند، كه زه‌مینه‌ى
دروستكردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ساز نییه‌و هۆكاره‌كانیش لاى به‌ڕێزیانن و
ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى كۆمه‌ڵن.
بۆیه هه‌ر لێدوان و قسه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕاستیانه هه‌وڵێكى نه‌زۆكى
چه‌واشه‌كارانه‌یه بۆ له‌كه‌داركردنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، چونكه جه‌ماوه‌رى
كوردستان شاهیدى هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵ و په‌رله‌مانتارانى كۆمه‌ڵن له داكۆكى لە
چاكسازى و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى و پاراستنى یه‌كڕیزى ئه‌و ده‌نگانه‌ن كه داكۆكى
له مافى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
محمد حكیم جبار
ئەندامی ئەنجومەنی
باڵای كۆمەڵی دادگەری