خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی داوای داخڵبوونی گشتیی دەکەن
  2021-05-03       317       
خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی داوای داخڵبوونی گشتیی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن و کۆمەڵەی خوێندکارانیش پشتیوانیان دەکات و بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە بکەن.

ئاوێنە: کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و ژمارەیەک لە نوێنەرانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) داوایان کرد، وەزارەتی پەوەردە بڕیارێک دەربکات و سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12 داخڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان بکات.

نوێنەری کۆمەڵەی خویندکارانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئێمە جەخت لە داواکارییەکانی قوتابیانی پۆلی 12 و سەرجەم پۆلەکانی دیکەش دەکەینەوە و داواکاری داخڵکردنی گشتییش ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە دەکەین."

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێمانوایە ئەوەی کە گرنگە و بڕیار لە چارەنوسی قوتابیان دەدات تاقیکردنەوە گشتییەکانە، نەوەک تاقیکردنەوە وەرزییەکان، بۆیە پێویستە لەم دۆخەدا کە کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بەرۆکی خوێندکاران و هاووڵاتیانی گرتووە، وەزارەتی پەروەردە و حکومەت هاوکاری قوتابیان بن."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×