"دوای جه‌ژن حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت"
  2021-05-14       669       
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای جه‌ژن حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

ئاوێنه‌: شێروان دوبه‌ردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌سایتی‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاندووه‌، لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌ بۆ به‌داداچوون بۆ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتن له‌ نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بودجه‌دا هاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای پشوی جه‌ژن، حكومه‌تی فیدڕاڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی 2021 ده‌نێرێت.

شێروان دوبه‌ردانی ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌ كه‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌كجار یان به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌ نێوان لیژنه‌ی ته‌كنیكی و وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵ دایه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×