یەكێتی دەڵێت: نەوەی نوێ بابەتی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدی بەتەنسیق لەگەڵ پارتی جوڵاندوە
  2021-05-16       1295       

ئەمڕۆ یەكشەممە، كەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردەوە "یەکێتی ئەمڕۆ تەبلیغی پۆلیسیان ناردوە بۆ شاسوار عەبدولواحید و دەیەوێت ناوبراو دەستیگربکات و رادەستی پۆلیسی هەولێر و پارتی بکات." میدیای رەسمی یەكێتی لەوبارەیەوە دەڵێت: نەوەی نوێ بابەتی دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحیدی بە تەنسیق لەگەڵ پارتی جوڵاندوە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، نوسینێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا هاتوە"بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاكراوەتەوەو داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبوبێت."

وتوشیەتی"خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان رونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاساییە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات."

دەقی نوسینەكەی میدیای رەسمی یەكێتی

كورد ئەڵێت لەئیفلاسیدا بەقەرزە كۆنەكاندا ئەچێتەوە

بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاكراوەتەوەو داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردو هەرچی نێردەی دبلۆماسی و هەندێ لە دەوڵەتانی دنیاو نەتەوە یەكگرتوەكانی نیگەران كردو حكومرانی لە كوردستان و حكومەتەكەی پارتی سەرۆكایەتی ئەكات خستە ژێر پرسیارو تەنانەت هەڕەشەشەوە.

خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان رونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەرئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاساییە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن.

گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×