سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە، لەشاری سلێمانی پیاوێک تەقەی لەهاوسەرەکەی خۆی کردو بەسەختی برینداری کرد، دواتر خۆی کوشت.
ئاوێنە: سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی (١٢٢) رایگەیاند" لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ژن و مێردێک دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان، دواتر پیاوەکە تەقەی لە ژنەکەی کردووە کە سێ گووللەی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە".
راشیگەیاند "لەدوای بریندارکردنی هاوسەرەکەی، پیاوەکە دوو گولـلەی بە خۆیەوە ناوە و گیانلەدەستدەدات".