وەزارەتی پەروەردە: 10 نمرە دەبەخشرێتە خوێندكارانی 12ی ئامادەیی
  2021-06-24       138       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە بەخشینی 10 نمرە بە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بەمەبەستی داخڵبونیان لە تاقیكردنەوەی وەزاری.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، لە فەرمانێكی وەزاریدا، كە ئیمزای ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە، رایگەیاند، ئاماژە بە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی پێنجشەممە، رێكەوتی 26/06/2021، بڕیارماندا بە بەخشینی 10 نمرە بە قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەمو بەشەكانییەوە، بەمەبەستی داخڵبونیان لە ئەزمونە گشتییەكانی (تاقیكردنەوەی وەزاری) پۆلی 12ی ئامادەیی."

 


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×