ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
  2021-08-29       427       

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهات”.

ئاوێنه‌: نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهاتوون و لەگەڵ جۆ بایدن ڕێککەوتوین ڕێگری لە ئێران بکەین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی”.

هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ ئەمریکییەکان لەسەر کاری ستراتیژیی هاوبەش ڕێککەوتوون سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئێران لە دۆسیەی ئەتۆمیدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکە هەنگاوی نوێی سەبارەت بە زیادکردنی چەک بۆ ئیسرائیل و توانا سەربازییەکانی بەخۆوە بینیوە.

هەروەها لەبارەی دۆسیەی غەززەوە ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئیسرائیل سورە لەسەر ئەوەی کارەکانی بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەکات و “مەبەستی سەرەکیش حەماس دەبێت”.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، “گفتوگۆیان لەبارەی ئەو مەترسییانە کرد کە ئێران دروستی کردوون، واشنتن پابەند دەبێت بە بەڵێنی ڕێگریکردن لەوەی ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×