2021-09-04   250     
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان ڕایگەیاند :" نیگەرانین لە سوكایەتیكردن بە كچان و ژنان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان له هه‌رێمی كوردستان خەریكە مه‌ترسی له‌سه‌ر دواڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروست دەكات".
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان ڕایگەیاند:" مایه‌ی نیگه‌رانییه، جارێكی تر له‌لایه‌ن تاوانباران و كه‌سانی نه‌فس نزمه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارده‌هێندرێت".
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: به‌م دواییه چه‌ندین حاڵه‌تی نایاسایی، دوور له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، روویانداوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش كچان و ژنان كراونه‌ته ئامانج. دیسان تاوانباران سنووره‌كانی ياساكان و ئیتیكیان به‌زاند، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی قوربانیان ده‌كه‌ن بۆ سوكایه‌تیكردن و ئابرووبردنیان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به نووسراوی فه‌رمیی له رێگه‌ی داواکاری گشتی سكاڵای له‌دژی تاوانباران تۆماركردووه و هەروەها، له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وامین و هاوكارو هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوندیداره‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، تا بیاندۆزنه‌وه‌و راده‌ستی یاسایان بكه‌ن.
نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەوەی،به‌م دواییه له یه‌كێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك ژن و كچ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه ناچاركران قسه‌و ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان بڵێن، له‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان، كه له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت.
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان جەختدەكاتەوە، خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر داوڕۆژی كچان و ژنان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی دروست ده‌كات و هۆكاره بۆ دابڕانی تاكه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگه نه‌ك بۆ سوودوه‌رگرتن له باشییه‌كانی.