حكومەتی هەرێم گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی نوێ دەكاتەوە
  2021-09-06       333       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی 500 كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن.

ئاوێنە: د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی (٥٠٠) كارمەندی تەندروستی.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو 500 كارمەندە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن لەسەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆرۆنا لە گشت شارو شارۆچكەو دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×