لەرێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
  2021-09-12       741       

دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "کەمێک پێش ئێستا لەڕێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە".

 

ئاوێنە: ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی هەژاند، دژە تیرۆری کوردستان کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی ئەمشەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت "کەمێک پێش ئێستا لەڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

بەر لە هێرشەکەکانیش کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

هێزێکی زۆری ئەمنی لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوەیان پێکراوەو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەرووداوەکە. 

لەماوەی رابردودا چەندین جار لەڕێگەی موشەک‌و درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×