2021-09-18   497     
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، ڕێكه‌وتنی شه‌نگال له‌لایه‌ن هه‌رێم و ناوه‌نده‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌درێت به‌ڵام ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه.
ئاوێنه: سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه، ئه‌ویش ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ی لەوێ دروستكراون، له شنگال ئاڕاسته ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه له رۆژئاواوه دێنه ناو چیای شنگال.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەى بەوەشکردوە، ڕێكه‌وتنی شنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌ك له لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، جیا له‌وه‌ش گروپێك له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا له شنگالن.
ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێویسته حكومه‌تی عێراقی ئه‌و گروپانە له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌یی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی.
ڕێكه‌وتنی شه‌نگال زیاتر له‌یه‌ك ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌و جگه له‌هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌عێراق توركیاش فشار له‌هه‌ردولا ده‌كات بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتنه چونكه بونی هه‌ندێك گروپی نزیك له‌په‌كه‌كه له‌وناوچانه به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناوزه‌ند ده‌كات.