نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرزبووەوە
  2021-10-17       800       
نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرزبووەوە، نۆرماڵ لە سلێمانی و هەولێر 50 دیناری دیكەی چووە سەر و لە دهۆكیش نۆرماڵ گرانترینە بەراورد بە ناوچەكانی دیكە.

ئاوێنە: دوای ڕاگرتنی ناردنی بەنزینەكەی بەغداد بۆ هەرێمی كوردستان، نرخی بەنزین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە سالێمانی و هەولێر 50 دیناری دیكەی چووە سەر و بووە 900 دینار، بەڵام لە دهۆك گرانترینە و لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 975 دینارە.

جۆرەكانی دیكەی بەنزینیش لە موحەسەن و سوپەر بەهەمانشێوە بەرزبوونەتەوە، كە ئەم دوو جۆرەیان زیاتر بازرگانین و لە دەرەوە هاوردەدەكرێن.

نرخی موحەسەن بە گشتی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بە 1000 دینارە، سوپەریش بە 1040 دینارە.

چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەو بەنزینەی بڕیاربوو ڕۆژانە حكومەتی فیدراڵی بینێرێت، ڕاگیرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×