لە ڕانیە دژی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
  2021-10-23       336       

دەستپێشخەری ئازادی گەل لە دەڤەری راپەرین لەدژی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەشارۆچکەی ڕانیە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوای ھەڵوێست وەرگرتنیان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد.

ئاوێنه‌:  بەیاننامەی دەستەکە لەلایەن ئیدریس عەبدوڵا خوێنرایەوە تیایداھاتبوو، دەوڵەتی تورک لەسەربنەمای زهنیەتێکی رەگەزپەرستی وشۆڤێنی دامەزراوە و ددان نانێت بەهەبوون و ناسنامەی گەلی کوردا، دەیان ساڵە شەڕێکی ناڕەوا و نابەرامبەری بەسەر گەلی کوردا سەپاندووە.

بەیاننامەکە باسی لەوەشکردووە کە دەوڵەتی تورک، هەموو شێوازێکی لەناوبردنی سیاسی کلتوری و فیزیکی پیادەکردووە و لەچەندین شوێنی کوردستان بەهێزی سەربازی وچەکی قەدەغەکراو کۆمەڵکوژی وکاولکاری و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە .

خۆپیشاندەران ڕەخنەیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گرت کە لەو تاوانە بێدەنگن، داوایان لەرای گشتی کوردستانی و عێراقی و نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژینگەیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکیەتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتوەکان کرد لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی خاوەن هەڵوێست بن.

خۆپیشاندەران داوایانکرد دەست بەجێ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن و راستیەکان و تاوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئاشکرابکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×