دو فیلمی رۆژئاوای كوردستان بەڕەسمی لە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی كشێندرانەوە
  2021-12-19       1960       

کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر قەدەغەی نمایشکردنی فیلمی "ژ بۆ ئازادی" لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی، بریاریدا هەردو فیلمەکەیان کە بریتین لە "وەرزی توتڕک" و "ژ بۆ ئازادیی" بەڕەسمی لە فێستیڤاڵەکە بکشێننەوە.

ئاوێنە: کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی نوسراوی لەبارەی قەدەغەی نمایشکردنی فیلمی "ژ بۆ ئازادی" لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە شەوی ڕابردو چەند کاتژمێرێک بەر لەوادەی نمایشکردنی فیلمەکە، بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە.

کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا وتویەتی"نە هیچ پاساوێکی ڕاست لەسەر ئەو قەدەغەکردنە بە ئێمە درا، نە ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەش هیچ ڕاگەیەندراوێکی رەسمییان لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت هەمو ڕاستی و پەرەسەندنەکانی ئەو بابەتە بڵاوبکرێنەوە."

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"هەردو فیلمی ‘ژ بۆ ئازادی’ و ‘وەرزی توتڕک’ لەسەر داوای ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بەشداریی پێکراوە لە فێستیڤاڵەکەدا، لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە ئێمە لە کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوا و ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە پەیوەندیدابوین، ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی ئاگایان لەوە هەبو پێشتر فیلمەکە لە سلێمانی نمایشکردنی قەدەغەکراوە، ئەمەش لە کۆبونەوەکانماندا باسکراون."

کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنەی لە هەڵوێستی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی گرتوەو رایگەیاندوە كە چەند کاتژمێرێک بەر لە وادەی نمایشکردنی فیلمەکە بڕیاری قەدەغەکردنیانداوە، “بەبێ ئەوەی هیچ زەمینەیەک بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشە بڕەخسێندرێت”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەبەرئەوە بڕیاریانداوە هەردو فیلمی ‘وەرزی توتڕک’ و ‘ژ بۆ ئازادی’ لە فێستیڤاڵەكە بکشێننەوە و داواشی لە ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی كردوە، بەڕەسمی هۆکاری قەدەغەکردنی ئەو فیلمە بۆ ڕایگشتی و هونەرمەندان و میوانانی فێستیڤاڵەکە ڕونبکەنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×