ئەمرۆ چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاوکردووەتەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەمەبەستی رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێکی تەنگەنەفەسی و تێکچوونی تەندروستی، پێویستە هاوڵاتییان لەکاتی خۆڵباریندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن.
یەکەم: پێویسته هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و باشتره نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
دووەم: له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه پێویستە ماسک به‌كاربهێندرێت.
سێیەم: ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی رەبۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه، ده‌بێت له ماڵ بمێننه‌وه و به‌بێ ماسک نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و پەمپی ئۆکسجین و ئاو لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن.
چوارەم: لەکاتی خۆڵباریندا چاوەکان بشۆی باشترە لەوەی بە دەستەکانت بیانخورێنیت.
پێنجەم: هه‌ندێک كه‌س به‌مجۆره كه‌ش و هه‌وایه تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه باشتره خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.
شەشەم: بە باشی پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابخە
حەوتەم: خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو لە کاتی خۆڵبارین لە پلەی گەرمای بەرزدا.