ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر باس له‌به‌رهه‌می پاڵاوگەی لاناس ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌زوترینكات به‌رهه‌مه‌كانی لاناس بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو به‌میدیاكانی پارتی ڕاگەیاندووه، "هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می به‌نزینی لاناس بكه‌وێته بازاڕه‌وه‌و به‌كه‌وتنه بازاڕیشی كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخ و ئه‌و كه‌مییه‌یه‌ی له‌بازاڕی كوردستاندا هەیە، چونکە به‌رهه‌مێكی باشەو كوالێتییەكی باشی ده‌بێت و سودی بۆ خه‌ڵك زۆره".
وتیشی، "له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌بازاڕی به‌رهه‌مه‌كه، كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی به‌نزین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوویه‌كی نزیكدا بكه‌وێته بازاڕه‌وه".
پێشار عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاندبو، پاڵاوگەی لاناز بەنزین و گازوایل بەكوالێتییەكی زۆر باش بەرهەمدەهێنێت، بەڵام بەنرخی بازرگانی و بەنرخێكی گران دەفرۆشرێت، بۆیە هیچ سودێكی ئەوتۆی نییە.