نرخی نەوت بەرزبووەوە
  2022-07-16       488       

ئەمڕۆ(شەممە)، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 2.6 بەرزبوەوە ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاند، سعودیە ناتوانێت بەخێرایی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیادبكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 101 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش بە 97 دۆلارو 59 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی جۆ بایدن بۆ سعودیە و لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی عەرەبی، جاک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە چاوەڕوان ناکەن سعودیە بڕیار لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدات بەر لە رۆژی 3ی مانگی داهاتو، کە کۆبونەوەی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×