محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دانیشتنەکانی پهرلهمان دەرکردو یهكێكیش لهبڕیارهكان ههڵپهساردنی دانیشتهكانی پهرلهمانه بۆ كاتێكی نادیار.
ئاوێنه: کەمێک پێش ئێستا محەمەد حەلبوسی لەراگەیاندراوێکدا بریاریدا کە دانیشتنەکانی پەرلەمان هەڵدەپەسێردرێت و تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجام نادرێت.
سەرۆکی پەرلەمان داوا لەسەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات کە هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی دامەزراوە دەستورییەکانی وڵات بگرێتەبەر.
محەمەد حەلبوسی ڕاشیگهیاند، "لێرەوە داوا لەهەموو برایان و سەرکردە سیاسییەکان دەکەم، بۆ کۆبونەوەیەکی بەپەلەی نیشتمانیی، بۆ گەیشتن بەدیالۆگێکی نەتەوەیی کاریگەرو بەرپرسیارانە کە بەرهەمەکانی لە پێناوی نیشتماندا بێت".
ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی رەوتی سەدر لەدژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لەماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامداو بهربهستهكانی ناوچەی سەوزیان بڕیو چونه ناو بینای پهرلهمانی عێراقهوه.