"هەفتەی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دەستپێده‌کات"
  2022-07-31       1210       

هه‌رچه‌نده‌ میدیاكانی‌ نزیك له‌پارتی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی چارەسەرنەکردنی گرفتی دابەشکردنی موچە لەسنوری سلێمانی‌و نەگەڕانەوەی داهاتی ئەو پارێزگایە، دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دوادەکەوێت، به‌ڵام ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، "لەهەفتەی داهاتوەوە دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دەستپێبکات".

ئاوێنه‌: بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، "بەشی زۆری پارە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز ئامادەیە، لەهەفتەی داهاتوەوە دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دەستپێده‌کات".

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمی کوردستان به‌ڕه‌سمی‌ واده‌و خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزی‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، به‌ڵام میدیاكانی‌ نزیك له‌پارتی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی چارەسەرنەکردنی گرفتی دابەشکردنی موچە لەسنوری سلێمانی‌و نەگەڕانەوەی داهاتی ئەو پارێزگایە، دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز دوادەکەوێت.

بەڵێن ئیسماعیل کە پەرلەمانتارە لەفراکسیۆنی گۆڕان، ده‌ڵێت، ئەگەر 200 ملیارەکە لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردرێت، ئەوە بۆ موچەی مانگی تەمموزیش کێشە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×