تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی: دادگا سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی رەتكردەوەو دۆسیەكەی داخست
  2022-10-10       405       

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، دادگای سلێمانی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی رەتكردەوەو بڕیاریدا بە داخستی دۆسیەكە بەیەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی.

ئاوێنە: تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"‎دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست."

ئەوەشی خستۆتەڕو"‎لە ڕێكەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە چونكە بەپێی یاسای ئەحزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردوە."

تیمەكە وتوشیەتی"‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی."

دەقی رونكردنەوەكە:

رونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.

‎لە ڕێكەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە چونكە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردوە.

‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×