ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ری بارانبارینیش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق هه‌یه.
ئاوێنە: ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌وره ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌رۆژانی رابردو نزم ده‌بنه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به‌هه‌مانشێوه ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
رۆژی هه‌ینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، رۆژی هه‌ینی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن، له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراقیش به‌هه‌مانشێوه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و پێشبینیشده‌كرێت خێرایی با زیاد ده‌كات، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوش به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات به‌رده‌وام رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌ره‌و كه‌شێكی زستانه هه‌نگاو ده‌نێن.