به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی نوسه‌ری رۆمانی "ئایه‌ته‌كانی شه‌یتان" سه‌لمان روشدی، رایگه‌یاند، روشدى چاوێك‌و ده‌ستێكی له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: ئه‌ندرۆ ویلی، به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی نوسه‌ری رۆمانی "ئایه‌ته‌كانی شه‌یتان" سه‌لمان روشدی، رایگه‌یاند، روشدی سێ برینی مه‌ترسیدار به‌قوڕگییه‌وه بون‌و 15 برینیش به‌سینگییه‌وه، به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه ده‌ستێكی ئیفلیج بووه‌و بینایی چاوێكی له‌ده‌ستداوه.
سه‌لمان روشدی، نوسه‌ری رۆمانی "ئایه‌ته‌كانی شه‌یتان" له‌مانگی ئابی رابردودا له‌نیویۆرك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ په‌لاماردراو به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بو.
سه‌لمان روشدی، ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و 33 ساڵی ته‌مه‌نی به‌په‌نهانی به‌سه‌ر برد، له‌ترسی ئه‌و فه‌توایه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له 1989 له‌دژی ده‌ری كرد.
له 12ی ئابی 2022دا، گه‌نجێك به‌ناوی هادی مه‌ته‌ر، ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ر سه‌لمان روشدی و به‌سه‌ختی برینداری كرد.
روشدی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی په‌نسلڤانیا خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه و هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردی بۆ دانراوه.
به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ئه‌وه‌نده‌یشی ئاشكرا كردووه، كه ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی ناوبراو جێگیره.