فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات لیژنەیەك بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی د.كازم فاروق پێكبهێنرێت.
ئاوێنە: فراكسیۆنەكە لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردوە، وتویەتی"لە دوای دابڕان و ڕاگەیاندنی باری تەندوستی پەرلەمانتاری بەڕێز (د. کازم فاروق)، بڵاو بونەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیا و لێدوانی تاکەکەسی و کاریگەری لەسەر ڕایگشتی و نەبونی ڕونی لە دۆخی تەندروستی ناوبراودا، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین بە پێی دەسەڵاتەکانی، لیژنەی تەندروستی ڕابسپێرێت بە دروستکردنی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی و ڕەوشی ژیانی."
دەقی یاداشتەكە:
بۆ بەڕێز/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
بەڕێزان:
لە دوای دابڕان و ڕاگەیاندنی باری تەندوستی پەرلەمانتاری بەڕێز (د. کازم فاروق)، بڵاو بوونەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیا و لێدوانی تاکە کەسی و کاریگەری لەسەر ڕای گشتی و نەبوونی ڕوونی لە دۆخی تەندروستی ناوبراودا .
بە ئەرکی خۆمانی دەزانین وەک فراکسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین بە پێی دەسەڵاتەکانی ، لیژنەی تەندروستی ڕابسپێرێت بە دروستکردنی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی و ڕەوشی ژیانی . ئاگاداربوونی ڕای گشتی بە ڕایەکی فەرمی لە دۆخەکەی بۆ خەڵک لە لایەن دامەزراوەیەکی فەرمی کە خۆی ئەندامێک بووە تیایدا .
فراکسیۆنی گۆران
لە پەرلەمانی کوردستان
٢٩/١٠/٢٠٢٢