به‌پێى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى ئه‌مریكى عێراق پله‌ى پێنجه‌مى وه‌رگرتوه له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
ئاوێنە: ریزبه‌ندیه‌ك كه پێگه‌ى (World Review) ئه‌مریكى بڵاویكردۆته‌وه عێراق بوه‌ته پێنجه‌م به‌رهه‌م هێنه‌رى گه‌وره‌ى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌مریكا یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وته له جیهان به به‌رهه‌م هێنانى 11ملیۆن و 567به‌رمیلى رۆژانه‌و دواى ئه‌و روسیا له‌پله‌ى دووه‌مه به 10ملیۆن و 503هه‌زار به‌رمیل وسعودیه له‌پله‌ى سێیه‌مه به به‌رهه‌م هێنانى 10ملیۆن و 225هه‌زار به‌رمیل وكه‌نه‌دا پله‌ى چواره‌مه به 4ملیۆن و 665هه‌زار به‌رمیل و عێراق پله‌ى پێنجه‌مه به به‌رهه‌م هێنانى 4ملیۆن و 260هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كردوه.
به‌پێى ریزبه‌ندیه‌كه چین و ئیمارات و به‌رازیل و كوێت و ئێران له‌دواى عێراقه‌وه‌ن له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت.