لەبەیاننامەیەکدا کە لەزاری زانایانی ئایینی و وتاربێژانی ناوچە کوردنیشنەکانى ڕۆژهەڵات بڵاوکراوەتەوە، داوای بەڕێوەچونی ڕیفراندۆمێکی خێرا دەکرێت.
ئاوێنە: بەگوێرەی وتەی زانایانی ئایینی دهڵێن:"ئێمە وەک مامۆستایانی سنوری کوردستان و سنەو دێگولان و شارەکانی دیکە، داوای ڕیفراندۆمێکی خێرا دەکەین کە بەئامادەبونی ناوەندە نێودەوڵەتی و کەسانی بێلایەن و چاودێرى نێودهوڵهتى ئەنجامبدرێت کە لەگەڵ خواست و پێکهاتەکەی خەڵکی کوردستاندا بگونجێت تا لەم دۆخە ئاڵۆزه و بەسەربازگەکردنی ناوچهكانمان دەربچین".
"هەروەها دەبێ تەواوی بەندکراوانی خۆپیشاندانەکان لەنمونەی م.ئەحەمەدی خزر نەژاد کە مامۆستایەکی ئایینی بەناوبانگی سنورەکە بوە بێ هیچ کۆتوبەندێک ئازادبکرێن کە تاوانی ئەوان بەس پشتیوانی لەخەڵک و داواکانیان بوە".
هۆشداریش دەدەن بەلایەنەکانی دەسەڵات و بەرپرسانی سەربازیی و دادگاکانیش، "کە تەواوی ئەوکەس و بەرپرسانەی کە ڕۆڵیان لەکوشتنو فهرماندان بەکوشتنی خۆپیشاندەران هەبوە بەئامادەبونی خەڵک و دادوەرانی هەڵبژێردراوی خەڵک، دادگایی و سزایی پێویست بدرێن".