دوای ئەوەی هاوینی ڕابردوو زۆربەی زۆنگاوەكانی عێراق ووشك بوون ئەمساڵ بەهۆی شەپۆڵە زۆرەكانی بارانبارین زۆربەیان بووژاونەتەوە.
ئاوێنە: چەند رۆژێكە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە زۆنگاوەكان بووژاونەتەوە و زۆنگاوی حوێزەش لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق یەكێكە لەو زۆنگاوانەی كە ئاوێكی زۆری تێڕژاوە و دووبارە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە.
شایەنی باسە: لە هاوینی رابردوودا زۆرینەی زۆنگاوەكانی عێراق بەهۆی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوییەوە وشكیانكرد، وشكبوونەوەكە بووەهۆی لەناوچوونی سامانی ماسیی ناوچەكە و مرداربوونەوەی ژمارەیەكی زۆری گامێش كە دانیشتووانی رۆخی زۆنگاوەكان بە بەخێوكردنیان ناودارن، ئەوەش زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەی زۆنگاوەكانی ناچار بە كۆچكردن بەرەو شارەكانی عیمارە و بەسڕە كرد.