نرخى دۆلار دابەزى
  2023-01-16       1477       

 نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار دابەزى.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ دووشەممە‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 157هه‌زار دیناره‌‌ بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 157 هه‌زارو 250 دینارە.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام نزیكەی دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو هەندێكجار گەیشتووەتە 160 هەزار دینار.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 157 هه‌زار دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 190 هەزار و 500 دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 170 هه‌زار دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 450 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 3 هه‌زارو 800 دیناره‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×