نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-01-27       348       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلارو 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 81 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بوژانەوەی بەهێزی ئابوری ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو، بەرزبونەوەی ئاستی خواستی چین بۆ وزە هاوكات لەگەڵ دابەزینی ژمارەی قوربانیان و توشبوانی كۆرۆنا لەو وڵاتە، هۆكارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×