له‌ به‌ڕیتانیا گەنجێکی کورد پۆستێکی باڵای وەرگرت
  2023-04-27       1228       


گەنجێکی کورد بەناوی سەرباز بەرزنجی پۆستی پارێزگاری شارۆچکەیەکی وەرگرت.

ئاوێنه‌: رۆژی چوارشەممە، سەرباز بەرزنجی، کە خەڵکی باشووری هەرێمی کوردستان و لە سنووری قەزای حاجیاوا لەدایک بووە، لە بەڕیتانیا پۆستێکی باڵای وەرگرت و وەک پارێزگاری شارۆچکەی لامبێس لە سنووری لەندەن دیاریکرا.

لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا، کە نوێنەری پاشای بەڕیتانیا و ژمارەیەک پەرلەمانتار ئامادەبوون، بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارۆچکەکە، ئەو گەنجە وەک پارێزگاری نوێ دیاریکرا و بە پۆشاکی کوردییەوە سوێندی یاسایی خوارد.

سەرباز بەرزنجی، لە گوندی مەمەنداوە لە قەزای حاجیاوا لەدایک بووە، ماوەی ٢٠ ساڵە لە بەڕیتانیا دەژی، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری بیناسازیدا.

هەر ساڵی رابردووش، خۆی بۆ ئەنجومەنی شارەوانی لەندەن کاندیدکرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەدوشیدا خۆی بۆ پۆستی جێگری پارێزگار کاندید کرد و سەرکەوتوو بوو.

ساڵێک پێش ئەوەش، سەرباز بەرزنجی بەهۆی رزگارکردنی ژنێک لە باڵەخانەیەک کە ئاگری گرتبوو، ناوبانگێکی زۆری لە وڵاتەکەدا بەدەستهێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×