بەهای دۆلار دەبێتە 150 هەزار دینار
  2023-05-11       998       


بانکی ناوەندیی عێراق 210.5 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 ملیۆن دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراویش لە هەولێر دەڵێت، بەمنزیکانە 100 دۆلار دەگاتە 150 هەزار دینار.

ئاوێنه‌: رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023، بانکی ناوەندیی عێراق 210.5 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە کە 32.3 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و 178.2 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە. 
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر ڕایگەیاند، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بۆرسە بە 148 هەزار 250 دینار بوو.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر دەشڵێت، بەمنزیکانە 100 دۆلار دەگاتە 150 هەزار دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×