نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-06-02       595       

ئەمڕۆ هەینی، بەهای نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەدوای ئەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پڕۆژە یاسای بەرزكردنەوەی سەقفی قەرزكردنی وڵاتەكەی پەسەندكرد.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 70 دۆلارو 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شەوی رابردو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد بۆ بەرزكردنەوەی سەقفی قەرزكردنی وڵاتەكە، ئەوەش لەدوای رۆژێك لە پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×