پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2023-07-29       256       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو راگەیاندو دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە، خۆڵبارینێكی سوك دەبێت و پلەكانی گەرماش لەم دو رۆژەدا جێگیردەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 41، دھۆک: 43، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 44، سۆران: 41، گەرمیان: 47 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×