نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
  2023-09-02       940       

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو لە سلێمانی، نرخی دراوەكان گۆڕانكاری بەسەردا هات و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی كەمێك دابەزی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا لە سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا لە سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزارو 50 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئەو داتایانەی كە ئاوێنە لە بازاری دۆلارەكەی شاری سلێمانی وەریگرتون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بەمجۆرەیە:

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

154,000=100$

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار

166,000=€100

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

190,000=£100

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

4,900,000=100$

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

2670=100$

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×