تەقینەوەیەك لە ئیستانبول گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە
  2023-09-28       546       

لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە ناو بینایەك لە شاری ئیستانبولی توركیا، كەسێك گیانی لەدەستداو چوار كەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاكانی توركیا تەقینەوەكە لە نهۆمی پێنجەمی ناو بینایەکدا لە ئیستانبوڵ رویداوەو پێدەچێت هۆکارەکەی قەتیسبونی غاز بێت.

بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کەوتوەو جامی ژمارەیەک بینای ناوچەکە شکاون.

سەبارەت بە تەقینەوەکە، پارێزگای ئیستانبوڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاویکردەوە: "بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو تەقینەوەیەی لە ناو بینایەکدا لە گەڕەکی شیرینئێڤلەر ڕویدا و پێدەچێت هۆکارەکەی قەتیسبونی غاز بێت، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون، کە برینی دوانیان سەختە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×