ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: 24 كەس بەتۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حزبی بەعس دەستگیركران
  2023-10-03       425       

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیركردنی 24 كەسی بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ حزبی بەعس لە پێنج پارێزگا راگەیاندو دەڵێت: 13 كەسیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەسەر بونی چالاكیی بانگەشە بۆ حزبی بەعسی قەدەغەكراو لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای عێراق، مەفرەزەكانی دەزگاكەیان دەستیان كردوە بە هەڵمەتێكی بەرفراوان بۆ دەستگیركردنی تێوەگلاوان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دەستپێكی هەڵمەتەكەیان لە پارێزگای كەركوك بوەو تێیدا 13 تۆمەتبار دەستیگركراون كە بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس كردوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەڵمەتەكەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پارێزگاكانی بەغدا، ئەنبار، كەربەلاو نەینەواشی گرتۆتەوەو لەو چوار پارێزگایەش 11 تۆمەتبار دەستیگركراون كە هەندێكیان لەڕێگەی گرتەی ڤیدیۆییەوە ستایشی رژێمی پێشوی عێراقیان كردوەو هەندێكی دیكەشیان بڵاوكراوەی بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس لە شوێنە گشتییەكان هەڵواسیوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو 11 تۆمەتبارەی لەو چوار پارێزگایە دەستگیركراون، 4یان لە پارێزگای ئەنبار، 4ی دیكەیان لە پارێزگای نەینەوا، دوانیان لە پارێزگای بەغداو ئەویدیكەیان لە پارێزگای كەربەلا بون.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دەستگیركردنی ئەو كەسانە بەبڕیاری دادوەرو بەپشت بەستن بوە بە ماددەكانی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس ژمارە 32ی ساڵی 2016 و سەرجەم تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كراون بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×