ئەردۆغان بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کارەکانی هەڵوەشاندەوە
  2023-10-04       494       

بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، سەرۆکی تورکیا پرۆگرامی کارەکانی هەڵوەشاندەوە.

ئاوێنه‌: میدیای تورکیا بڵاویکردەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پرۆگرامی کارە فەرمییەکانی هەڵوەشاندەوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەردۆغان لە فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا وتەی هەفتانە پێشکەش بکات و سبەینێش سەردانی غەرناتەی ئیسپانیای بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سیاسی ئەوروپا، بەڵام هەردوو چالاکییەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئاماژەش دراوە بەوەی ئەردۆغان بە هۆی سەرماوە، باری تەندروستی تێکچووە.

ناوبەناو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی دەربارەی خراپی دۆخی تەندروستی سەرۆکی تورکیا بڵاودەبێتەوە کە ئێستا لە تەمەنی 69 ساڵیدایە. مانگی شوباتی ڕابردووش لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا چەند ڕۆژێك کارەکانی بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕاگرت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×