كۆمسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێك كارتی ناسنامە بۆ چاودێرانی هەڵبژاردنەكان چاپ كراوە
  2023-10-05       316       

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان زیاتر لە یەك ملیۆن ناسنامە بۆ چاودێران، میدیاكاران، ڕێكخراوەكان و چاودێرانی حزبی چاپ كراوە، لەو ژمارەیەش شەش هەزاری بۆ ڕێكخراو و میدیاكار و چاودێرە نێودەوڵەتییەكانە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی چاپكردنی كارتی ناسنامەی میدیاكاران و ڕێكخراوەكان و چاودێرانی حزبی، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.

جومانە غەلای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان یەك ملیۆن و ١٦٠ هەزار كارتی ناسنامە بۆ چاودێران، ڕێكخراو و میدیاكارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چاودێرانی حزب تەواو كردووە، ئەو كارتی ناسنامانەش بەسەر نوسیگەی كۆمسیۆن لە ١٥ پارێزگا دابەش كراوە.

جومانە غەلای داوای لە میدیاكاران و چاودێران ناوخۆیی و چاودێرانى لایەنە سیاسییەكان كرد، سەردانی نوسیگەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی ناسنامەكانیان، دەشڵێت، لە كۆی گشتی ئەو كارتی ناسنامانەى چاپكراون شەش هەزار كارتی بۆ چاودێران و میدیاكاران ڕێكخراوانی نێودەوڵەتی تەرخان كراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ٩٣ بانگهێشتنامە بۆ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نوێنەرایەتییەكان و دەزگا دیپلۆماسییەكان نێردراوە بە مەبەستی بەشداریكردن لە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، دەشڵێت، لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی دادوەر فەتاح محەمەد حسێن پێكهێنراوە، بۆ وەرگرتنی چاودێرانی نێودەوڵەتی.

حكومەتی عێراق ١٨ـی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاری كردووە، هەروەها پاڵپشتی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش دووپات كردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×