ئاهەنگێكی دەرچونی ئەفسەرانی كۆلێژی سەربازی لە سوریا بە درۆن كرایە ئامانج
  2023-10-05       611       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاهەنگی دەرچونی ئەفسەرانی كۆلێژی سەربازیی لە شاری حمسی سوریا بە درۆن كرایە ئامانج. بەقسەی وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە، بەهۆی بۆردومانەكەوە 80 كەس كوژراون و 240 كەسیش برینداربون.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئاهەنگەكە بە چەند درۆنێكی كە هەڵگری ماددەی تەقینەوە بون كراوەتە ئامانج و ئەو گروپانەشی تۆمەتبار كردون بە ئەنجامدانی هێرشەكە كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆش حەسەن غەباش، وەزیری تەندروستی سوریا بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی راگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە هێرشەكەدا 80 كەس كوژراون كە لەنێویاندا شەش ژن و شەش منداڵ هەبون و هەروەها نزیكەی 240 كەسیش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×