راوێژکارێکی سودانی لەبارەی فێستیڤاڵەکەی بەغداد روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
  2023-10-06       492       

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری رۆشنبیری روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فێستیڤاڵەکەی بەغداد بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەگەر فێستیڤاڵەکەمان قەدەغە بکردایە، دەگوترا بەغداد بوو بە قەندەهار”.

ئاوێنە: عارف ساعیدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری رۆشنبیری لە بەیاننامەیەکدا روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو فێستیڤاڵەوە بڵاوکردەوە کە لە بەغداد بەڕێوەچوو و رایگەیاند، “ئەو فێستیڤاڵەی ئەنجامدراوە بەهیچ شێوەیەک ڕۆڵی ئێمەی تێیدا نەبووە، بە ڕوونی و ڕاشکاوانە دەیڵێم، داواکارییەک پێشکەش کراوە کە تییدا هاتووە دەیانەوێت لە رێگای ئەنجامدانی فێستیڤاڵێکەوە ڕێزلێنان پێشکەشی هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی بکەن”.

دەشڵێت، “ئەوەی کە روویدا هەڵە بوو بەڵام ئەگەر لە سەرەتاوە فێستیڤاڵەکەمان قەدەغە بکردایە، دەگوترا بەغداد بوو بە قەندەهار”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە شاری بەغداد فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا بەهۆی دەرکەوتنی ژمارەیەک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە بە جلوبەرگی نیمچەڕووتەوە ناڕەزایی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×