وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا: پێویستە چالاکییە سەربازییەکانمان رێکبخەین
  2023-10-06       490       

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەی تورکیای راگەیاندوە، هەڕەشە تیرۆرستییەکان لە سوریا بێت یان عێراق، کێشە بۆ ئاسایشی ئەمریکا و تورکیا دروست دەکەن، بۆیە پێویستە چالاکییە سەربازییەکانیان رێکبخەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان لە بارەی بۆردومانەکانی سوریا کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە، هەرەشە تیرۆرستییەکان لە سوریا بێت یان لە عێراق، کێشە بۆ ئاسایشی ئەمریکا و تورکیا و هاوپەیمانەکانیان دروست دەکات، بۆیە پێویستە هەماهەنگی چالاکییەکانیان رێکبخەن.

هەر لەو کۆبونەوەیە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبو، واشنتۆن هاوپەیمانی تورکیایە، بۆیە پێویستە لە پشتیوانیکردنی پەکەکە و یەپەگە بوەستێت، تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیییەکانی لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردو هێزی ئاسمانی تورکیا چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگای هێزە کوردییەکان و کۆگا و بیرە نەوتییەکانی رۆژئاڤای سوریا ئەنجامدا، هەوەرها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا خرایە خوارەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×