سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: ئێمە لە جەنگداین و سەردەكەوین
  2023-10-07       445       

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەكانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی حەماس بۆ سەر وڵاتەكەی رایگەیاند،"ئەوەی رودەدات ئۆپەراسیۆن نییە، بەڵكو جەنگە...ئێمە لە جەنگداین و سەریش دەكەوین...دوژمن باجێكی وا دەدات كە پێشتر باجی وای نەدابێت."

ئاوێنە: بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ خەڵكی وڵاتەكەی رایگەیاند،"هاوڵاتیانی ئیسرائیل، ئێمە لە جەنگداین، ئەوەی هەیە نە ئۆپەراسیۆنە، نە گرژی، بەڵكو جەنگە."

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگا ئەمنییەكان قسەی كردوەو فەرمانی كردوە بە دەرپەڕاندنی ئەو چەكدارانەی كە دزەیان كردۆتە نێو شارەكان، ئەمەش لەماوەی چەند سەعاتی داهاتودا دەستپێدەكات.

نەتەنیاهۆ وتوشیەتی، فەرمانیشم كردوە كە بەوپەڕی هێزەوە جەنگی تۆڵەسەندنەوە بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی كردەوە "دوژمن باجێكی وا دەدات كە پێشتر باجی وای نەدابێت."

دوپاتیشیكردەوە"ئێمە لە جەنگداین و لەم جەنگەشدا سەردەكەوین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×