وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا 161 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون‌و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش برینداربون. هه‌روه‌ها ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیل دەڵێت، لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە كوژراون.
ئاوێنه: به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی لەژێر ناوی "گەردەلولی ئەقسا" دژ بەئیسرائیل راگەیاندو لەگەڕی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا زیاتر لەپێنج هەزار موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد. هه‌روه‌ها له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل كوژران‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شی به‌دیل گرت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا 161 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش برینداربون.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، كۆی گشتی ئه‌و كوژراو‌و بریندارانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كان وه‌رگیراون گه‌یشتوه‌ته 161 كوژراو‌و 931 بریندار.
هاوكات ناوەندی تەندروستیی فریاکەوتنی ئیسرائیل رایگەیاند، لەبەیانییەوە لانیکەم 22 کەس بەهۆی هێرشەکەی بزوتنەوەی حەماسەوە لەئیسرائیل کوژراون.
لای خۆیەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، لانیکەم 545 کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربون.